
هیوا سه‌عید، له‌دایکبووی ساڵی 1983یه، خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2002 ه‌وه، شیعر ده‌نووسێت. شیعره‌کانی زاده‌ی خۆشه‌ویستین، جا چ خۆشه‌ویستی بۆ ئافره‌ت چ بۆ نیشتمان، که هه‌ردووکیان هه‌وێنی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانییه‌تی. ئه‌وه‌ش بڵێین زۆر جار ئازاری ئه‌م خۆشه‌ویستییه له شیعره‌کانیدا به توڕه‌بوون و هه‌ڵچوون ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. تا ئێستا دوو کتێبی چاپکراوی هه‌یه، یه‌کیان به‌ناوی (ئه‌شکی ته‌مه‌نێک بۆ تۆ) ئه‌وه‌ی تریان (ناڵه‌ی به‌فرو پشکۆی ئاگر). ویستمان وتووێژه‌کی له‌گه‌ل بکه‌ین، ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه ڕه‌زامه‌ندی فه‌رموو.
ئا/ هه‌نار هه‌ورامی
- با یه‌که‌م پرسیارمان ئه‌وه بێت، له‌لای هیوا شاعیر کێیه؟
هیوا سه‌عید: ڕه‌نگه هه‌موو که‌سێک بتوانێت دوو دێڕ شیعر بنووسێت، وه‌سفی باخێ، گوڵێ، چیایێ بکات، به‌ڵام ئایا هه‌موو شیعرنووسێک شاعیره! چونکه مرۆڤی شاعیر مه‌رج نییه شیعری هه‌بێت، شیعر به‌و مانایه‌ی ئێمه پێناسه‌ی ده‌که‌ین نه‌ک ته‌رجومه‌ی حه‌رفی بۆ ئه‌و قسه‌یه‌م وه‌رگری، تۆ به گریانی که‌سێک پێکه‌نینت نه‌هات دوو دێڕ شیعریشت نه‌بوو، من پێموایه تۆ شاعیری. دواتر شاعیربوون ئاسان نییه، زۆر جار ده‌مه‌وێت شاعیرییه‌تی خۆم بسه‌لمێنم به‌وه‌ی قونکه جگه‌ره‌یه‌ک ده‌خه‌مه ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵ، به‌ڵام پاش چی، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سۆته‌که‌که‌م فڕێداوه‌ته سه‌ر شه‌قام.
- هیچ کات شیعری تایبه‌تیت نووسیوه؟
هیوا سه‌عید: من نازانم مه‌به‌ستت چییه له‌و پرسیاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه بێت بۆ موناسه‌به‌یه‌ک یان شتێکی له‌و بابه‌ته، به‌ڵێ که سه‌دام له سێداره ده‌درێت منیش ئه‌و دیمه‌نه که‌ڵبه‌ی سه‌گی نوگره سه‌لمانم بیردێنێته‌وه، یان که ڕۆژانه چه‌ندان شوانه‌ی سه‌ید قادر به‌ده‌ستی تورک و فرس له خوێن ده‌نرێن، منیش ویژدانم هه‌ڵوێستی لێم ده‌وێت.
- شیعری هیچ شاعیرێک کاریگه‌ری هه‌بووه یان هه‌یه به‌سه‌ر هیوا سه‌عید؟
هیوا سه‌عید: حه‌تمه‌ن هه‌ر نوسه‌رێک، شاعیرێک که تازه ده‌ست به نووسین ده‌کات کاریگه‌ری نوسه‌رێکی پێش خۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌رییه ناچێته ئه‌و قاڵبه‌ی که تۆ نووسینت نییه، ته‌نیا وه‌کو ڕێنیشانده‌رێک وایه تا تۆ ڕێچکه‌ی خۆت ده‌دۆزیته‌وه.
- باشه, هیوا سه‌عید تا ئێستا ڕێچکه‌ی نووسینی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه؟
هیوا سه‌عید: (به پێکه‌نینه‌وه) من خۆ هێشتا له‌و بواره گاگۆڵه ده‌که‌م، تازه سه‌ره‌تای نووسینمه.
- نه‌مانزانی ئه‌و شاعیره کێیه که کاریگه‌ری به‌سه‌رتانه‌وه هه‌یه؟
هیوا سه‌عید: ئه‌وه‌ی گۆران، مامۆستا هێمن، په‌شێو ده‌یوست که کۆمه‌ڵگا به‌و ئاڕاسته چه‌وته دا نه‌ڕوات، منیش ده‌مه‌وێت، بۆ نموونه شیعره‌کانی ئه‌وان گه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات ئافره‌ت ئازاد بێت، به ئازادی خۆی هاوسه‌ری هه‌ڵبژێرێت نه‌بێته قوربانی ویستی باوک و برا و خێڵ، ئه‌دی ئێستاش نابینین وا به زۆر به شوودان، کوشتنی ئافره‌تان له‌سه‌ر مافێکی ڕه‌وای خۆی هه‌ر ماوه، ئێ ئه‌گه‌ر واشبێت من و هه‌ر شاعیرێکی تر هه‌ڵوێست وه‌رگرێت شێوه‌ی نووسێنی هه‌ر وه‌کو ئه‌وانه‌ی پێشتر وایه چونکه کۆمه‌ڵگا به هه‌مان بیری چه‌وت بیر ده‌کاته‌وه، ئه‌و نه‌خۆشییه کووشنده‌یه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م هێشتا بنه‌بڕ نه‌بووه له سه‌رده‌می منیش.
- ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ڕه‌گه‌زی مێیینه؟
هیوا سه‌عید: ئه‌دی ئه‌وه نییه سێ به‌شی شیعره‌کانم ڕه‌گه‌زی مێیینه داگیری کردووه، هه‌ر حه‌ز ده‌که‌م له ڕێی ئه‌و پرسیاره‌شت وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه بده‌مه‌وه که له ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست وتارێکی نووسیبوو، گوایه من ڕقم له ڕه‌گه‌زی مێیینه‌یه. ده‌مه‌وێت پێی بڵێم که من خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆم به بوون و نه‌بوون زۆر خۆشوێستووه، ئه‌ویش مێینه‌یه، ئینجا چۆن ڕقم لێیه‌تی به‌ڵام ژیان خۆی وا دابه‌ش بووه، ناکرێ تۆ هه‌موو ده‌م پێبکه‌نیت، یان هه‌موو ده‌م خه‌مۆک بیت، منیش وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی له‌کاتی شادی له‌گه‌ڵی شادبوویمه، له‌کاتی توڕه‌بوونیش هه‌ڵچوویمه، هه‌ڵچوونه‌که‌شم له‌به‌ر ئه‌وه بووه خۆشمویستووه، نه‌مویستوه وابێت که بوو.
- چی وای لێ کردی کاتێک شوانه‌ی سه‌ید قادریان شه‌هید کرد بچیته لای هاوڕێیانی، دواتر شیعرێکیشت بۆ نووسی؟
هیوا سه‌عید: به‌ڵێ ئه‌وکاته‌ی شه‌هیدیان کرد ویستم بچم بۆ ڕۆژهه‌ڵات، مه‌به‌ستیشم له‌و چوونه‌م ئه‌وه‌بوو که به‌شداربم له‌گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌ی له‌وێ ڕاپه‌ڕی بوون، به‌ڵام ڕاپه‌ڕینه‌که زوو کپ بۆوه، بۆیه منیش ئه‌وسا و ئێستاش چاوه‌ڕوانی ئه‌و گۆڕانه سیاسییه ده‌که‌م که به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه دابێت، چونکه ئه‌و ناوچه‌یه ڕاپه‌ڕینی گه‌وره و پشتی ئه‌ستووری ده‌وێت، به‌ڵێ ئێستاش ئه‌و هیوایه به شوانه ده‌ده‌م که ده‌بێت لافاوه‌خوێنی کورد بکوژانییان بخنکێنێت.
- دوا پرسیارمان با ئه‌و پرسیاره ته‌قلیدییه بێت، دوا وته‌ت چییه؟
هیوا سه‌عید: جگه له خۆشه‌ویستی بۆ خوێنه‌ران و ئێوه، شتێکی تر شک نابه‌م له زمانم.
