دوو کورته شیعرله
هیوا سه‌عید
-1-
پاساو
پێش ئه‌وه‌ی
په‌نجه‌ت له ئه‌ڵقه بێخن
پێش ئه‌وه‌ی
تارای سپیت پێ داده‌ن
بتکه‌ن به بووک و
به زۆری بۆ ناو که‌ژاوه‌ت ڕاده‌ن
خۆ من ده‌متوانی
ده‌شهاتم هه‌ڵتبگرم و بتبه‌م
به‌ڵام نه‌هاتم
پاشگه‌زیش نیم قه‌ت
ده‌زانی بۆچی؟
به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ناوت به‌د نه‌که‌م، نه‌ڵێن به دووکه‌ت.
-2-
ئاوڕێک
گه‌ر تۆ پێتوایه
له‌دوای ژوانی تۆ بچمه ژوانی تر
چاوم داده‌خه‌م
له ڕووی جوانی تۆ
ببمه ئاوێنه‌ی به‌رده‌م جوانی تر
ده‌با پێت بڵێم:
له‌و ژوانانه
له باخی سینه‌م به‌و جوانانه
ناکرێ گوڵبه‌ژنی تۆ هه‌ڵکه‌نێنن
هێشتا دڵۆپێک فرمێسک بۆ تۆ
ته‌ڕترم ده‌کا
له‌و هه‌موو لێوه‌ی
ماچیان ده‌که‌م و تینووم ناشکێنن.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر
Hiwa_seid@yahoo.com

