|
((هاوسه‌نگى ژینگه بریتییه له هاوسه‌نگى نێوان پێكهێنه‌ره‌كانى ژینگه به جۆرێك هه‌موو پێكهێنه‌ره زیندوو و نازیندووه‌كان كارلێك ( تفاعل) بكه‌ن به‌جۆرێك ئه‌م كارلێكه به‌رده‌وامه ژیان ببه‌خشێت به‌م پێكهێنه‌رانه، وێرِاى ئه‌نجامدانى ئه‌رك و كارى خۆیان به‌جوانترین شێوه)) كه‌واته ئامانجى هاوسه‌نگى مانه‌وه‌ى ره‌گه‌زه‌كانى ژینگه‌یه له دۆخى ئاسایی خۆیان له هه‌موو قۆناغه‌كانى هاوسه‌نگیدا، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى گرنگه بۆ مانه‌وه‌ى یان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆنموونه، ئه‌گه‌ر له هاوسه‌نگى مرۆڤێكى ئاسایی وه‌ربگرین ده‌بینین هاوسه‌نگییه‌كى رێك وپێك هه‌یه له هه‌مووپرۆسه فیزیاوییه‌كانى له‌ش و ده‌ماره‌كان, جوله‌ى ئێسكه‌كان، لێدانى دلڕ، هه‌ناسه‌دان، پله‌ى گه‌رمى له‌ش، په‌ستانى خوێن ... هتد. بۆیه مرۆڤ تواناى مانه‌وه‌ى به‌رگرى كردنى خۆى هه‌یه له‌گه‌لڕ هه‌موو ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ى له ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى دێنه ئاراوه، ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش وه‌كو پێوه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانى تر‌ى ژینگه‌دا پراكتیك ( تطبیق) ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ژینگه ئه‌و چوارچێوه‌یه بێت كه مرۆڤ تیایدا ده‌ژیت و هه‌مووپێداویستییه‌كانى ژیانى لێوه ده‌ستكه‌وێت وه‌كو خواردنه‌وه و خانوو و هۆكارى گواستنه‌وه و موماره‌سه‌كردنى هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌لڕ ده‌وره‌به‌رى، كه‌واته یه‌كه‌م واجبى سه‌رشانى مرۆڤ پارێزگارى كردن و هێشتنه‌وه‌ى ژینگه‌یه له دۆخى ئاسایی خۆیدا بۆ درێژترین ماوه كه له توانایدابێت، وێرِاى ئه‌وه‌ش پێویسته مرۆڤ كاربكات له‌پێناو چاكتركردنى هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانى ژینگه له‌پێناو به‌ده‌ستخستنى به‌رهه‌مى باشتر له ژینگه به ئامانجى به‌رزترین ئاستى خۆشگوزه‌رانى بۆ مرۆڤ به‌بێ تێكدان و له‌ناوبردنى ره‌گه‌زێك یاخود لاسه‌نگكردنى سیسته‌مى ژینگه.
_ په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤ و ژینگه _ بێگومان گه‌وره‌ترین و گرنگترین دروستكه‌رى گۆرانكارییه‌كانى ناو ژینگه مرۆڤه. ئینجا ئه‌و گۆرانكاریانه سلبى بێت یاخود ئیجابى، هه‌ر له كاتى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زه‌وى له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ پێكهێنه‌ره‌كانى ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى خۆى كردووه, به‌ڵام ده‌رامه‌تى ژینگه‌ى مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر زیاتر بووه له‌پێداویستى مرۆڤه‌كان، چونكه رێژه‌ى تیره‌و هۆزو نشینگه مرۆڤییه‌كان (( المستوطنات البشریة)) كه‌م بووه بۆیه ئه‌مه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كى خۆجێى و نزیكى خۆیاندا كردووه، رێژه‌ى زیادبوونى دانیشتوان به‌رچاو نه‌بووه به‌هۆى بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشییه درمه‌كان (( الامراض الوبائیة)) . له ناوه‌رِاستى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م, به‌تایبه‌تى دواى سه‌رهه‌ڵدانى شۆرِشى ته‌ندروستى له ئه‌نجامى دۆزینه‌وه‌ى داهێنانێكى زۆر له زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ژیاندا رێژه‌ى دانیشتوان له دوو لایه‌نه‌وه زیادى ده‌كرد له‌لایه‌ك رێژه‌ى مردن له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان دابه‌زى له‌لایه‌كى تریش رێژه‌ى مردنى منداڵانی له‌دایك بوو به‌هۆى چاودێرى ته‌ندروستى كه‌م بووه‌وه هه‌ر له‌و كاته‌وه رێژه‌ى زیادبوونى دانیشتوان زۆربوو, به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گه‌شه‌ى كرد, شتێكى سروشتییه زیادبوونى دانیشتوان زیادبوونى داواكارى به‌دواوه‌یه، ئه‌م داواكاریه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ده‌رامه‌ته سروشتیانه‌ى له ژینگه‌ى مرۆڤدا هه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ لاسه‌نگبوونى ژینگه، تاكو رۆژگارى ئه‌مرِۆمان دیارده‌ى زیادبوونى دانیشتوان مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر لاسه‌نگ كردنى ژینگه و له‌ناوبردنى ده‌رامه‌ت و ره‌گه‌زه‌كانى. بۆنموونه: رێژه‌ى زیادبوونى دانیشتوان به زیاتر له((5)) ملیار خه‌ڵك ده‌خه‌ملێنرێت، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان بگاته 14,2 ملیار خه‌ڵك ئه‌گه‌ر رێژه‌ى گه‌شه‌كردنى(النمو) دانیشتوان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت, كه رێژه‌كه یه‌كسانه 1,67 % ساڵانه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى مه‌ترسیدارى ده‌بێت بۆ سه‌ر ژینگه و له‌وناوبردنى یاخود تێكدانى یاپیسكردنى، یا كۆتایی هێنان به هه‌ندێك له ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كانى ناو ژینگه.
چۆنیه‌تى پارێزگارى كردنى ژینگه بێَگومان ژینگه نیعمه‌تێكى خواییه و هه‌رچى له‌نێو ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا فه‌راهه‌مه بۆ خزمه‌تى مرۆڤ دروستكراوه. ساڵ له دواى ساڵیش به‌هۆى پێشكه‌وتن و زانست و ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤ به‌سه‌ر ژینگه زیاتر ده‌بێت, به‌تایبه‌ت دواى زیادبوونى داواكارى بۆ خۆراك و شوێنی حه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد مرۆڤ په‌نا بۆ برِینه‌وه‌ى دارستانه‌كان به مه‌به‌ستى دابین كردنى شوێنى حه‌وانه‌وه، پیشه‌سازى ... هتد ببات. یاخود په‌نا بۆپه‌یرِه‌وكردنى له‌وه‌رِاندنێكى چرِ (الرعى المكثف ) ببات, دواتر به‌كارهێنانى په‌ینى كیمیاوى به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه, ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ له‌ناوبردنى هاوسه‌نگى ژینگه و ده‌ره‌نجام ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ به‌م شێوه‌یه:(دارستانه‌كان100% )رووبه‌رى كیشوه‌ره‌كان پێك ده‌هێنن, بۆیه برِینه‌وه‌یان كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌مى ژینگه و ده‌بێته هۆى تێكدانى هاوسه‌نگى نێوان رێژه‌ى هه‌ردوو گازى, _ o2 co2 له‌هه‌وادا. (له‌وه‌رِگاكان)به‌كارهێنانى خراپ وچرِ ِبۆ له‌وه‌رِگاكان كارده‌كاته سه‌ر تێكدانى ژیانى رووه‌كى سروشتى له ناوچه‌كه, ئه‌وه‌ش تێكچوونى خاك و كه‌شوهه‌وای به‌دواوه‌یه خۆ ئه‌گه‌رپرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت ده‌بێته هۆى داماڵینى خاك (( التعریه التربه). وه‌ك ئاشكرایه مرۆڤ پێویستى به o2 هه‌یه بۆ هه‌ناسه‌دان و كرداره زینده‌گییه‌كان، هه‌روه‌ها پێویستى به‌خواردن هه‌یه ئینجا سه‌رچاوه‌ى خواردنه‌كه یا رووه‌كییه یا ئاژه‌ڵییه، وێرِای پێویستی مرۆڤ بۆ ئاوى سازگارى خواردنه‌وه، كه‌واته چاره‌نووسى مرۆڤ په‌یوه‌سته به‌هاوسه‌نگى ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى, هه‌ر جۆره له‌بارچوون و لاسه‌نگییه‌كیش له‌و سیسته‌مه رووبدات ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ هه‌یه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه مرۆڤ بۆ پارێزگاری كردن له ژیانی خۆی هه‌وڵى پاراستنى سیسته‌مى ژینگه‌ی داوه. گرنگترین ئه‌و رێگاچارانه‌ى مرۆڤ پێویسته په‌یرِه‌وى بكات بۆ پاراستنى ژینگه ئه‌مانه‌ن:- 1- به‌رِێوه‌بردنێكى باش بۆ دارستانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆخ و به‌رهه‌م و خاسییه‌تى خۆیان بمێننه‌وه، چونكه هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ژیانى دارستانه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان به ژیانى مرۆڤه‌وه هه‌یه. 2- به‌كارهێنانى له‌وه‌رِگاكان به‌شێوه‌یه‌كى نموونه‌یی . 3- به‌رِێوه‌بردنى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى زانستى. به‌ئامانجى ده‌ستكه‌وتنى باشترین به‌رهه‌م له رووى چه‌ندییه‌تى وچۆنیه‌تى (( كما و نوعا)) وێرِاى پاراستنى به‌پیتى خاكه‌كه ( خصوبة التربة ) ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند رێگایه‌ك ده‌بێت, وه‌ك:- 1- په‌یرِه‌وكردنى خولى كشتو‌كاڵى هاوسه‌نگ به‌شێوه‌یكى زانستى (( دورة الزراعیة )) 2- به‌پیت كردنى خاك به‌هۆى په‌ینى كیمیاوى یا چاندنى هه‌ندێ جۆرى پاقڵه‌مه‌نى, چونكه به‌پیتى ده‌گێرِێته‌وه بۆخاكه‌كه. 3- چاككردنى خاك و پاراستنى له راماڵین به‌هۆى كێڵانى كه‌نتۆرى و ئاودان به‌پێى پێویست. 4- پاراستنى ژینگه له پیسبوون: به‌هۆی هاندانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه و رونكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى و په‌یرِه‌وكردنى ئه‌و رێگایانه‌ى ژینگه له‌پیس بوون ده‌پارێزن, وه‌ك: ڕ- دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى له ناوچه‌ى نیشته‌جێ بوون. ب- چاندنى پشتێنه‌ى سه‌وز ( نطاق الخضراء ) له ده‌ورى شاره جه‌نجاڵه‌كان. ج- دانانى دووكه‌ڵكێشى به‌رز له‌سه‌ر كارگه پیشه‌سازییه‌كان. د- په‌یرِه‌وكردنى سیسته‌مێكى زانستى بۆ ئاوه‌رِۆكان به‌مه‌به‌ستى تێكه‌ڵ نه‌بوونى ئاوى پاك وپیس. ه - چاودێرى كردنى پرۆسه‌كانى كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه و فرِێدانى پاشه‌رِۆییه ره‌قه‌كان (( الفضلات الصلبة )) به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بۆپاراستنى ته‌ندروستى مرۆڤ . و - به‌شداربوونى لایه‌نى ته‌ندروستى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به ژینگه له كاتى دروستكردن و دامه‌زراندنى كارگه پیشه‌سازییه‌كان . ه - گه‌شه‌پێدانى هۆشیارى ژینگه‌یی:- كۆرِو سیمینار بێت، وێرِاى به‌پرِۆگرام كردنى پاراستنى ژینگه له قوتابخانه‌كان، چونكه مرۆڤ هه‌میشه له‌په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزدایه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى, بۆیه پاراستنى ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه،(ئێمه ئه‌ركمان له ژینگه ده‌وێت پێویسه مافه‌كانیش جێبه‌جێ بكه‌ین, چونكه هیچ كاتێك ئه‌رك به‌بێ ماف بوونى نییه).
سه‌رچاوه‌كان : - د0 علياْ ء حاتون بوران ومحمد هدان ابودية، علم البيئة، دار الشرق للنشر وتوزيع ، 2003. د0 محمد عبدالبديع، اقتصاد حماية البيئة، دار الامين للطباعة, 2003. د0 عصام حمدى الصفدى و د. نعيم الظاهر، صحة البيئة وسلامتها، دار اليازورى العلمية للنشر وتوزيع, 2003. عادل الشيخ حسين, البيئة ( شكلات وحلول), دار اليازورى العلمية للنشر وتوزيع,2002. ــ د. فوزى سهاونة, مدخل الى الجغرافية, دار الوائل للطباعة ونشر, 2002. 6-www. Envivon ment. com |