له مانگی گۆڵانه‌وه دارستانه‌کانمان ئه‌سووتێن!
ئاگر ئه‌مساڵ زۆر زووتر له ساڵه‌کانی تر له 23 گۆڵانه‌وه ده‌ستی پێ کرد و دارستانه‌کانمان به‌رده‌وام ئه‌بنه قۆربانی ئاگر.
ئه‌و ئاوایی و شوێنه‌واریانه که تا ئێستا به زۆری سووتاون برییتیین له‌وانه‌ی خواره‌وه؛
1- ئه‌حمه‌د ئاوا 2- شاراني 3-بالك 4- ده‌رزیيان 5-مه‌ڕگ 6- حه‌سه‌ن ئاوڵه 7- له‌نج ئاوا 8-ئيسه‌وڵه 9-گۆماره له‌نگ 10-به‌رقه‌ڵا 11- قه‌بر ده‌روێش 12-ده‌ره وه‌ران 13-جه‌ژنی ئاوا 14-نه‌چێ 15-سێف16-كانی سانان
منبع:انجمن سبز چیا
هیوا سه‌عید، له‌دایکبووی ساڵی 1983یه، خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2002 ه‌وه، شیعر ده‌نووسێت.
شیعره‌کانی زاده‌ی خۆشه‌ویستین، جا چ خۆشه‌ویستی بۆ ئافره‌ت چ بۆ نیشتمان، که هه‌ردووکیان هه‌وێنی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانییه‌تی. ئه‌وه‌ش بڵێین زۆر جار ئازاری ئه‌م خۆشه‌ویستییه له شیعره‌کانیدا به توڕه‌بوون و هه‌ڵچوون ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. تا ئێستا دوو کتێبی چاپکراوی هه‌یه، یه‌کیان به‌ناوی (ئه‌شکی ته‌مه‌نێک بۆ تۆ) ئه‌وه‌ی تریان (ناڵه‌ی به‌فرو پشکۆی ئاگر). ویستمان وتووێژه‌کی له‌گه‌ل بکه‌ین، ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه ڕه‌زامه‌ندی فه‌رموو.
ئا/ هه‌نار هه‌ورامی
ادامه مطلب ، درێژه ی بابه ت
